kurde (sorani)

ئالتێرناتیڤ لێبێرتێر : ئێمە کێین؟




ئالتێرناتیڤ لیبێرتێر(AL) رێکخراوێکی کۆمۆنیستی ئازادیخوازی فەرەنسەییە کە ساڵی ١٩٩١ دامەزراوە. ئەم رێکخراوە بەجۆرێک درێژەی ئانارشیسمی کۆمۆنیستی و بزووتنەوەی کرێکاریی دژەدەسەڵاتخوازییە کە لە کاتی ئینترناسیۆناڵی یەکەمەوە هەبووە. بەم واتا، مەبەستەکەی سیاسەتێکە بە پێی کردەی راستەخۆی چین و گرووپە کۆمەڵایەتییە سەرکوتکراوەکان بەرەو ئاسۆی دژە کاپیتالیستی، شۆڕشگێڕانە و خۆبەڕێوەبەرانە.

ئەم رێکخراوە درێژەدەری ئەو ئەزموونە شۆڕشگێڕیانەیە کە، لە نێوکۆیی سیاسیی سەردەمی خۆیاندا، هەڵگری ئەم خولیا بوون.

  • باکۆنین و هاوڕێکانی لە جەنگەی ئینتێرناسیۆنالی یەکەمدا؛
  • سەندیکالیستە شۆرشگیڕەکانی رێکخراوی CGT ی فەرەنسا لە پێش ١٩١٤؛
  • Makhnovstchina و پلات فۆرمی رێکخراوەیی ئانارشیستە رووسەکان لە تاراوگە؛
  • ئانارکۆ سەندیکالیستە ئیسپانییەکان، ئەزموونی شۆڕشی کۆمەڵایەتی ١٩٣٦ و بە تایبەت کردەوەی گرووپی « هاوڕێیانی دوورووتی »؛
  • فێدراسیۆنی کۆمۆنیستە ئازادیخوازەکان (FCL) و مانیفێستی کۆمۆنیستیی ئازادیخوازانەی ژۆرژ فۆنتەین لە ساڵی ١٩٥٤ دا؛
  • یەکیەتی کرێکارانی کۆمۆنیستی ئازادیخواز (UTCL)، بەرهەمەکانی دانیەل گوێرەن و پرۆژی کۆمۆنیستی ئازادیخوازانە ١٩٨٦؛

وێڕای ئاستی جیاوازیان و سەرەڕای ئاستەنگ و هەڵە ناچاریەکانیان، ئەم ئەزموونانە بناغەی قۆناغە گرنگەکانی پێگەییشتنی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ئازادیخوازنەی هاوچەرخن.

لە ئیستەدا ئالتێرناتیڤ لیبێرتێر پە رە بە سیاسەتێک دەدات لە سێ ئاستدا :

  1. پەرەدان بە رەوتی کۆمۆنیستی ئازادیخوازانە؛
  2. دامەزراندنی بەرەیەکی دژە کاپیتالیستی کە هەموو ئەوانە کۆبکاتەوە کە بیانەوێت بە پێی ئەم بنەمایە بەرەنگاری پەلاماری خاوەنکاران و حکوومەت ببنەوە؛
  3. دامەزراندنی بەرەیەکی کۆمەڵایەتیی پێکهاتوو لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، بە مەبەستی پێدانی بوونێکی سیاسیی بە « چەپی سەر جادە » بەرامبەر چەپی حکوومەتی.

خەبەتکارانی ئالتێرناتیڤ لێبرتێر بە دیاریکراویی لە خەباتە کردەوەیی و سەندیکالیستییەکاندا بەشدارن لە CGT یان لە SUD ( هەندێک جار لە CNT) دا، لە خەبات دژی بێکاری، خەبات بۆ مافی خانوو، خەباتی ژینگەپاریزی و، خەبات دژی نێرسالاری. ئالتێرناتیڤ لیبێرتێر هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ئەم خەباتانەی نێو کۆمەڵگا بە ئاسۆی دابڕان لە کاپیتالیسمی دەوڵەتەوە، گرێ بدات.

 
☰ Accès rapide
Retour en haut